بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی (26)ـی گوڵان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان، پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشمەرگە قارەمانەکان، تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، و سەرجەم هاووڵاتییانی خۆڕاگری کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.

شۆڕشی گوڵان لە 26ـی گوڵانی 1976، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، پەیامی هه‌ستانه‌وه‌، هەڵوەشاندنەوەی پیلانی دوژمنان و زیندووکردنەوەی ئومێد بوو لە ناخی گەلی کوردستاندا، ئەو شۆڕشە سەلماندی کە ئیرادەی گەلەکەمان بۆ ئازادی و سەرفرازی بە هیچ پیلان و ڕێککەوتننامەیەکی نەگریس ناشکێت.

ئاکامی ئەو قوربانیی و خۆڕاگرییەش، یەکڕیزیی نیشتمانی، ڕاپەڕینی مێژوویی و دامەزراندنی قەوارەی شەرعیی هەرێمی کوردستان بوو.

لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشە و خوێنی شەهیدان، وەک پارێزگای هەولێر دووپاتی دەکەینەوە کە بە هەمان نەفەسی پێشمەرگانەی شۆڕشی گوڵان، بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان، ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەولێری پایتەخت، و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.

دووبارە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان لە هەمووان پیرۆز بێت

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
26ـی گوڵانی 2026