پارێزگاری هەولێر، هێزەکانی، ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی، تیمە تەندروستیەکانی بەسەرکردەوە.

پارێزگاری هەولێر، هێزەکانی، ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی، تیمە تەندروستیەکانی بەسەرکردەوە.

پارێزگاری هەولێر، هێزەکانی، ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی، تیمە تەندروستیەکانی بەسەرکردەوە.

شەوی چوارشەممە رێکەوتی 27.5.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەبەردەم پارکی شانەدەر، هێزەکانی، ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی، تیمە تەندروستیەکان، نەهێشتنی تاوانی، بەسەرکردەوە .

لە بەسەرکردنەوەکەدا، کە عەمید خەسرۆ غازی بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و عەمید ئارام بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرو عەمید کامل بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێرو موقەدەم هاوار لە ئاسایشی هەولێرو عەقید نالی بەرێوربەری بەرگری شارەستانی هەولێر و دکتۆرە رێزان بەڕێوەبەری کردە پزیشکییەکان( فریاکەوتنی خێرا)یاوەری بوو،ن،پارێزگارى هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وێرای پیرۆزکردنی جەژنی قوربان، دووپاتیکردەوە کەوا هێزەکانی، ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی، تیمە نەندروستیەکان،، هەموو وەک یەک تیم كارده‌كەن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و دابینكردنی ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سه‌ر و ماڵییان و نه‌هێشتنی دیارده‌ی‌ دزێو و تاوان، پاراستنی ژیان و تەندورستیان، هەروەها ڕۆڵى هەریەکەیانی لە پاراستنى خاکى نیشتمان بەرز نرخاند …
هاوکات سوپاسی پۆلیس و ئەفسەرانی ئەو بەرێوبەرایەتیانەشی کرد، کە بە دڵسۆزی و خەمخۆریەوە ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن .
پارێزگاری هەولێر، ئومێدى سەرکەوتنى لە ئەرک و کارەکانیان بۆ خواستن.

لەلایەن خۆیانەوە، ئەو تیمانە خۆشحاڵى خۆىان بە سەردانەکەى پارێزگارى هەولێر نیشانداو بەڵێنی پاراستنی هەموو پیرۆزیەکانی نیشتیمانیان دووپات کردەوە