پارێزگاری هەولێر، دیوەخانی سەرۆکی عەشیرەتی لهێب و پیاو ماقولانی دەڤەری گوێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، دیوەخانی سەرۆکی عەشیرەتی لهێب و پیاو ماقولانی دەڤەری گوێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، دیوەخانی سەرۆکی عەشیرەتی لهێب و پیاو ماقولانی دەڤەری گوێری بەسەرکردەوە

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 28.5.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قوربان، دیوەخانی سەرۆکی عەشیرەتی لهێب و پیاو ماقولانی دەڤەری گوێری بەسەرکردەوە و لەلایەن شێخ تەها محەمەد ئەلشحادە سەرۆکی عەشیرەتی لهێب و پیاو ماقولانی دەڤەری گوێر پێشوازی گەرمی لێکرا …

لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندی توندو تۆڵی کوردو عەرەبی دەڤەرەکە کراو ئەوە دووپاتکرایەوە کەوا پەیوەندیی نێوان سەرۆک بارزانی و پێکهاتەی عەرەب، بەتایبەت لە ناوچەکە، لەسەر بنەمای پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و هاوبەشی ڕاستەقینەیە، بەجۆرێک دیدگای سەرۆک بارزانی هەمیشە جەخت لەسەر پتەوکردنی برایەتی کورد و عەرەب دەکاتەوە .

پارێزگاری هەولێر، فەرمایشتەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دووپات کردەوە، کە شێخ تەها لهێبی کەسایەتیەکی دیارو کاریگەرە لە ناوچەکەدا، رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە راگرتنی شیرازەی برایەتی نێوان نەتەوەکان، هاوکات پەیوەندیەکی توندو تۆڵی لەگەڵ دامودەزگا حکومیەکاندا لە ئاستێکی بەرز دایە، هیواشی خواست ئەو برایەتی و تەباییە بەردەوام و پتەوتر بێت .

شایەنی باسە مەسعود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕو عەمید باپیر شێخ وەسانی فەرماندەیی لیوای ٢١ و عەمید خەسرۆ غازی بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و راڤە عومەر بەرپرسی ناوچەی گوێر، و بەرپرسی بنکەی ئاسایشی گوێرو هەوێرە یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون .