پارێزگاری هەولێر، ديوەخانى خزمانى گعێتلی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، ديوەخانى خزمانى گعێتلی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، ديوەخانى خزمانى گعێتلی بەسەرکردەوە

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 28.5.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قوربان، دیوەخانی خزمانى گعێتلی لە گوندی گعێتل بەسەركردەوەو لەلایەن ردێن سپی و پیاو ماقول و خەڵکی گوندی گعێتل پێشوازی گەرمی لێکرا ..

لە دانیشتنێکدا وێرای جەژنە پیرۆزەکردن لە یەکتری، بیرو ڕا لەسەر رەوشی دەڤەرەکەو برایەتی نێوان دانیشتیوان و خزمەتگوزاریە گشتیەکان کرا.

شایەنی باسە شێخ تەها ئەلشەحادە سەرۆکی عەشیرەتی لهێب و مەسعود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕو عەمید باپیر شێخ وەسانی فەرماندەیی لیوای ٢١ و عەمید خەسرۆ غازی بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و راڤە عومەر بەرپرسی ناوچەی گوێر، و بەرپرسی بنکەی ئاسایشی گوێرو هەوێرە یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون .