هەولێر .. بەبۆنەی ڕۆژی منداڵانی جیهان، ئاهەنگێکی تایبەتی سازکرا

هەولێر .. بەبۆنەی ڕۆژی منداڵانی جیهان، ئاهەنگێکی تایبەتی سازکرا

هەولێر .. بەبۆنەی ڕۆژی منداڵانی جیهان، ئاهەنگێکی تایبەتی سازکرا

ئێواره‌ی ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 1.6.2026 به‌ ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری و بەرێوەبەری پەروەردەیی ناوەندو ژمارەیک مامۆستاو پەروەردەکاران ، بەبۆنەی ڕۆژی منداڵانی جیهان ، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێر ئاهەنگێکی تایبەتی بە بەشداری ژمارەیەک لە قوتابیان، مامۆستایان و خێزانەکان سازکرد.
لە چوارچێوەی ئەم ئاهەنگەدا، چەندین چالاکی هونەری، شانۆیی منداڵان، گۆرانی و یارییە جۆراوجۆرەکان پێشکەش کران، کە مەبەست لێیان دڵخۆشکردنی منداڵان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانی منداڵ بوو.
پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆز كردنی ئه‌و یاده‌ له‌ منداڵان، جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی مافەکانی منداڵان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون و گەشەسەندنیان کردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە منداڵان بنەمای داهاتووی کۆمەڵگەن و پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکاری بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان بکەن.