بەڕێز/ بنەماڵە و کەسوکاری ڕۆژنامەنووس ( هەڵکەوت عەزیز )
بەڕێز/ بنەماڵە و کەسوکاری ڕۆژنامەنووس ( هەڵکەوت عەزیز )
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پەیامنێری بە توانا و ڕۆژنامەنووس ( هەڵکەوت عەزیز )مان پێگەیشت.
بەمبۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی هاوکار و هاوپیشەکانی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای مەزن داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و دۆستانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت، و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر