هەولێر .. بەرێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان، کۆنسێرتی پیانۆی بۆ بەهرەمەندێک سازکرد

هەولێر .. بەرێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان، کۆنسێرتی پیانۆی بۆ بەهرەمەندێک سازکرد

هەولێر .. بەرێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان، کۆنسێرتی پیانۆی بۆ بەهرەمەندێک سازکرد

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 13.6.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژمارەک لەهونەرمەندو هەواداران، بەرێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان،کۆنسێرتێکی تایبەتی پیانۆی بۆ قوتابی بەهرەمەند ئادەم مستەفا جەمیل سازکرد، لەو چالاکیەدا ناوبراو ژمارەیەک پارچە میوزیکی جیاوازی جیهانی و تایبەتی پێشکەشکرد .

ئەم چالاکییە هونەرییە بە مەبەستی پەرەپێدانی بەهرەی هونەری لەنێو قوتابیان و هاندان و داهێنان و پشتگیری لە بەهرە هونەرییەکان ڕێکخرا بوو ..

پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی کردن و پێشکەشکردنی قەڵغانی پارێزگای هەولێر و خەڵاتکردنی بەهرەمەند، ستایشی رێکخەرانی کردو، جەختی لەسەر گرنگی پشتگیری و پەرەپێدانی چاودێرییە هونەرییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا،کە گرنگە بەردەوام چالاکی جۆراوجۆری هونەری و فەرهەنگی بۆ ئارەزوومەندان ڕێک بخرێت.