پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی و یادی کۆچە مێژووییەکەی پێغەمبەری پێشەوا "محمد" (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان، عێراق و کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.
ئەم یادە پیرۆزە، وەرچەرخانێکی مەزن بوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە پەیامی ئاشتی، تەبایی، دادپەروەری و لێبوردەیی لەگەڵ خۆیدا هێنا، هیوادارین هاتنەوەی ئەم ساڵە نوێیە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ گەلەکەمان، و قووڵکردنەوەی زیاتری گیانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکاندا.
لە خودای گەورە داواکارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکاتە سەرەتای کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکان، و هێنانەدی ئارامی، سەقامگیری، و گەشەسەندنی بەردەوام بۆ شاری هەولێر و تەواوی کوردستان.
دووبارە پیرۆزە و هەمیشە لە بەختەوەریدا بن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر