هەولێر … دەزگای خێرخوازی بارزانی و UNHCR مەراسیمی ڕۆژی جیهانی پەنابەران رێکخست

هەولێر … دەزگای خێرخوازی بارزانی و UNHCR مەراسیمی ڕۆژی جیهانی پەنابەران رێکخست

هەولێر … دەزگای خێرخوازی بارزانی و UNHCR مەراسیمی ڕۆژی جیهانی پەنابەران رێکخست

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەران، کە هەموو ساڵێک لە 20ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت، ئەمشەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حیزبی حکومی رێکخراوەکان، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ UNHCR مەراسیمێکی تایبەتی ئەنجامدا، ئەوەش بۆ ڕێزلێنان لە پەنابەران و خۆڕاگری ئەوانەی بەناچار ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بەهۆی ململانێ، توندوتیژی و چەوساندنەوە. بە جێهێشتووە …
ڕۆژی جیهانی پەنابەران لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە بۆ پشتگیری و هاوسۆزی لەگەڵ پەنابەران لە سەرانسەری جیهان.

لەو مەراسیمەدا ئاماژە بە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کرا لە وەرگرتن و پشتگیریکردنی هەزاران پەنابەر کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا پەناگەیان بۆ دابین کراوە.

گرنگی بەردەوامی هاوکاری مرۆیی، پاراستنی مافەکانی پەنابەران و پشتیوانیکردن دووپاتکرایەوە .

ئەم چالاکییە هەوڵێکە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی دەربارەی ژیانی پەنابەران و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی هاوبەشی و هاوسۆزی نێودەوڵەتی بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئارام بۆ هەموو ئەوانەی ناچار بوون لە وڵاتەکانیان دوور بکەونەوە .