لە هەولێر..... دیدارێكی تایبەت بە هۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوچوو

لە هەولێر..... دیدارێكی تایبەت بە هۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوچوو

لە هەولێر.....
دیدارێكی تایبەت بە هۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.6.24، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆران و قوتابیان زانکۆی سەلاحەدین بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی، دیدارێكی تایبەتی لە ژێر ناونیشانی "هۆشیاری دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان و ئاڵوودەبوون" ڕێکخست.

لە دیدارەکەدا، چەندین تەوەر و بابەتی گرنگ پێشکەش کران، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری تەندروستی و هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و لێکەوتە کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکانی ئاڵوودەبوون لەسەر کۆمەڵگە.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییە گرنگانە کرد و جەختی لە پاڵپشتی بەردەوامی پارێزگای هەولێر کردەوە.