هەولێر ... لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورەوە لە سەنتەری شار یاری کۆتایی مۆندیال دەگوازێتەوە
هەولێر ...
لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورەوە لە سەنتەری شار یاری کۆتایی مۆندیال دەگوازێتەوە
ئەمشەو بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ژمارەیەکی زۆر لە هەواداران و شەیدایانی وەرزش لە نێو جەرگەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورە، کە لە سەنتەری شار جێگیرکراوە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیان ڕاستەوخۆ گواسترایەوە.
ئەم دەستپێشخەرییە کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆشی لەنێو هاوڵاتیاندا دروستکردووە و، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لەگەڵ جەماوەری وەرزش دۆست ئامادەی بینینی یارییەکە بوو، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ئەم کەرنەڤاڵە، جەختی لەسەر گرنگی گرنگیدان بە سێکتەری وەرزش و دروستکردنی کەشێکی لەبار و شایستە بۆ گەنجان و هاوڵاتیانی هەولێری پایتەخت کردەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لە بینینی گەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکانی جیهان.