ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە
ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە
لەسەر فەرمانی ڕێزدار "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێم و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان، بڕیاردرا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە 750 دینار بێت، هەروەها نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکاندا لە 850 دینار زیاتر بێت، دوا بەدوای ئەم بڕیارەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە سبەیەوە دەبێت لەسەرجەم بەنزینخانەکان نرخی یەک لیتر بە نزینی نۆرماڵی حکومی "پاڵپشتی کراو" بە 750 دینار بێت و نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵی بازرگانیش بە 850 دینار بێت.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و پاراستنی مافی هاووڵاتییان، ئەمڕۆ لیژنەیەکی تایبەتیش بۆ چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین پێکهێنرا، لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین، هەر بەنزینخانەیەک پابەندی ئەم بڕیارە و نرخە دیاریکراوانە نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر