فێستیڤاڵی هاوینەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان كرایه‌وه
فێستیڤاڵی هاوینەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان كرایه‌وه
-فێستیڤاڵه‌كه بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گه‌نجان و ئافره‌تان ڕێكخراوه و ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شدارن
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2026، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌ڕێوه‌به‌ران، فێستیڤاڵی هاوینه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولیر له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان كرایه‌وه كه ئافره‌تان به‌شدارییه‌كی كارایان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌یه.
ئه‌و فێستیڤاڵه بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و ئافره‌تان به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەلێر بێ بەرانبەر ڕێكخراوه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت كه زیاتر لە ٢٠٠شوین بۆ چەندین پیشەی جۆراوجۆر لە پارکی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ئاماده‌كراون و تێیدا خاوه‌ن پیشه جۆراوجۆره‌كان، به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن و سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ڕاده‌كێشن.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رجه‌م به‌ش و ستانده‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه و پاڵپشتیی خۆیان دووپات كرده‌وه بۆ هه‌ر جۆره هاوكار و ئاسانكارییه‌ك بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و فیستیڤاڵه و فێستیڤاڵی دیكه‌ی هاوشێوه. جێگه‌ی باسه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئافره‌تان به‌شدارن و به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌رهه‌م و كاری ده‌ستی و براند و جۆره‌ها شمه‌ك و كاڵاكانیان نمایش كردووه.