پارێزگارى هەولێر، سەردانى کونسڵخانەى گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى کونسڵخانەى گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى کونسڵخانەى گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 2026.8.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى د.عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، هێمن قادر، جێگری پاریزگار، شاکر حسێن، بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران، عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانى کونسڵخانەى گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە هەولێر کرد و لەلایەن فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسڵی گشتیی پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەى هاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ چلەی ماتەمینیی "ئیمام حوسێن" و سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە خاڵى سنوورى نێودەوڵەتی حاجى ئۆمەرانەوە بۆ هەولێرى پایتەخت كرا، لەوبارەیەشەوە، سەر کونسوڵی گشتی کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پارێزگاری هەولێر و سەرجەم فەرمانگە و دام ودەزگاكانی سنوورەكە كرد.

لە پەراوێزی دیدارەكەشدا، پارێزگاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی خۆی و شاندی یاوەری، گەیاندە سەرکونسڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیانەوە و هیوای خواست ئەمە دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

لای خۆیەوە، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاس و پێزانینی خۆی و کونسڵخانەی دەربڕی بۆ ئەم سەردانەی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری.