پاریزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێكی دامەزراوەی کوردستان فاوەندەیشن دەكات
پاریزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێكی دامەزراوەی کوردستان فاوەندەیشن دەكات
ئەمرۆ یەكشەممە 2026.8.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازی لە یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری پڕۆگرام و هاوبەشییەکان و شاندێکی یاوری دامەزراوەی "کوردستان فاوەندەیشن" کرد.
لە دیدارەکەدا، کار و چالاکییەکانی ئێستای دامەزراوەکە و پلانەکانی داهاتوویان بۆ پەرەپێدانی سێکتەرە جیاوازەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر خرانە بەرباس، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر ئامادەیی پارێزگای نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک لەپێناو سەرخستنی پڕۆژە مرۆیی و گەشەپێدانییەکانی دامەزراوەکەیان، کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی نیشتیمانی و هاووڵاتیانی هەولێری پایتەخت دەگەیەنن.
لای خۆیانەوە، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامی لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کارکردنیان.