لە هەولێر .... چلەی ماتەمینی ( مزەفەر هەرکی ) بەڕێوەچوو
لە هەولێر ....
چلەی ماتەمینی ( مزەفەر هەرکی ) بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026.8.24، بەئامادەبوونی پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانی لق و فەرماندە و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و کادیران و دۆست و هاوڕێیان و خانەوادەی کۆچکردوو، مەراسیمی چلەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو (مزەفەر هەرکی)، کارگێڕی لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و کۆچکردوو دەستیپێکرد، دواتر چەندین وتار لەلایەن نوێنەرانی لایەنە فەرمییەکان و بنەماڵەی کۆچکردووەوە پێشکەشکران، کە تێیدا تیشک خرایە سەر قۆناغەکانی ژیان، پێگەی کۆمەڵایەتی و خزمەتەکانی خوالێخۆشبوو.
لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، پرسەو و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو دوپاتکردەوە و هیوای خواست خودای گەورە سەبووریان بدات.