پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی ( محمد ) ﷺ

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی ( محمد ) ﷺ

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی ( محمد ) ﷺ

بەناوی خودای مەزن و لۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن، پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.

ئەم یادە مەزنە، دەرفەتێکی پیرۆزە بۆ قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی، پێکەوەژیانی ئاشتیانە، و پەیڕەکردنی ئەو بەها بەرز و مرۆییانەی کە پەیامی پیرۆزی ئیسلام هێناویەتیە کایەوە.

لە خودای گەورە داواکارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی پەرەپێدانی زیاتری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان و قووڵتربوونەوەى گیانی لێبورده‌یی و دادپەروەری و یەکسانى لە کوردستان و خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بکێشێت بەسەر جیهان و ناوچەكەدا.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر