هه‌ولێر ... خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولوودی پێغەمبەر (د.خ) لە مزگەوتەکانی بازار به‌رێوه چوو
هه‌ولێر ...
خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولوودی پێغەمبەر (د.خ) لە مزگەوتەکانی بازار به‌رێوه چوو
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشەممە 12ی رهبیعوئهوهل، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بە یاوه‌ری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ، چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ته‌یب زرار به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر، نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێر و عەمید خەسرۆ بەرپرسی کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر، و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی دامەزراوە حكومی و حیزبیه‌کان، بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، سەردانی ژمارەیەک لە مزگەوتەکانی بازار‌و قه‌یسه‌ری شاری هەولێریان کرد.
لەو سەردانەیاندا، له‌گه‌ڵ ته‌واوی چین و توێژه‌كان بەشدارییان لە بەرنامە و ڕێوڕەسمەکانی خوێندنه‌وه‌ی مولودی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) کرد‌و ئه‌م یاده پر له شكۆیه‌یان له موسڵمانان پیرۆز کرد.
له‌میانی ئه‌و رێوره‌سمانه‌دا به سروود‌و ته‌هلیله ستایشتی په‌یامی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خودا كرا‌و جه‌خت لەسەر گرنگی ئەم بۆنە پیرۆزە و پەیامەکانی خۆشەویستی، ئاشتی، یەکڕیزی و مرۆڤدۆستی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کرایەوە.
بەشداریی موسڵمانان له‌شاری هه‌ولێرو به‌رپرسان له پارێزگای هەولێر لەم بۆنە ئاینییەدا، وەک نیشانەی ڕێزگرتن لە پیرۆزیی بۆنەکە و بەهێزکردنی ڕۆحی یەکڕیزی و هاوبەشی کۆمەڵایەتی لە نێوان خەڵکدا هەژمار دەکرێت. ته‌نانه‌ت له هه‌ولێر خوێندنه‌وه‌ی مولودی پێغەمبەر (د.خ) تەنها بۆنەیەکی ئاینی نییە؛ بەڵکوو ئه‌م بۆنه‌یه بۆ هەولێرو خەڵکەکەی، دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندیی خۆشەویستی، بەزەیی، لێبوردەیی و یەکڕیزی و مرۆڤدۆستی، ئەو پەیامانەی پێغەمبەر (د.خ) هێنای بۆ مرۆڤایەتی، لە دڵی خەڵکی هەولێردا شوێنێکی تایبەتیان هەیە.،
لە سەردەمی سوڵتان مەوزەفەڕەدینهوه، هه‌ولیر، بووە به یەکێک لە بەناوبانگترین ناوەندەکانی ڕێوڕەسمی مەولودی پێغەمبەر؛ شوێنێک کە ئەم یادە پیرۆزە تێیدا بە شێوەیەکی گەورە و کۆمەڵایەتی بەڕێوە دەچێ.
شایه‌نی وتنه، هەولێر، شاری مێژوو و شارستانییەت، هەمیشە بە دڵی پڕ لە خۆشەویستی و ڕێزەوە پێشوازی لە سه‌رجه‌م بۆنە ئاینییەکان، له‌سه‌روویانه‌وه لە یادی مولودی پێغەمبەر محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)ده‌كات .