هەولێر … بەرێوەچوونی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی سەنتەری بازار

هەولێر …  بەرێوەچوونی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی سەنتەری بازار

هەولێر …
بەرێوەچوونی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی سەنتەری بازار

دوای بەڕێوەچوونی مەراسیمی مەولودخوێندنەوە، ئێوارەی شەوی سێشەممە، 25.8.2026 هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی ناو بازاری شاری هەولێر ئەنجامدرا.

ئەم هەڵمەتە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو، خەسرۆ غازی بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگاو بەرێوەبەری شارەوانی یەک و بەرێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی, لەبەردەم قاوەخانەی مەچکۆ دەستی پێکرد و ژمارەیەک لە تیمەکانی خاوێنکردنەوە و پاکوخاوێنی بەشدارییان تێدا کرد.

پارێزگاری هەولێر، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دووپاتیکردەوە کە ئامانج لەم هەڵمەتە، پاککردنەوە و ڕێکخستنی ناوبازار و ژینگەی دەوروبەری و هەروەها پاراستنی جوانی و پاکوخاوێنی ناوچەکانی بازاری هەولێرە.

پارێزگاری هەولێر، سوپاسی هێزەکانی ئاسایش، پۆلیسی هەولێر، بەرگری شارەستانی و تیمەکانی تەندروستی کرد و ئەرک و رۆڵیانی بە بەرزی نرخاند، بە تایبەتی لە پاراستنی ئارامی و سەلامەتی هاووڵاتیان و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و سەلامەت بۆ بەڕێوەچوونی بۆنەکە.

پارێزگار جەختی کردەوە کە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەموو دامەزراوە و هێزە پەیوەندیدارەکان، هۆکاری سەرەکیی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی بۆنەکە بووە، و ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی ئەم تیمانە شایەنی سوپاس و پێزانینە.

هەروەها، سوپاسی خۆی بۆ هاووڵاتیانی هەولێر دەربڕی کە بە هۆشیاری و ڕێزگرتن لە ڕێکخستنەکان، بەشدارییان لە دروستکردنی کەشێکی پڕ لە ئارامی، خۆشەویستی و یەکڕیزی کرد.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پارێزگای هەولێر بۆ باشترکردنی دۆخی ژینگەیی و پاکوخاوێنی شوێنە گشتییەکانی شار و دروستکردنی ژینگەیەکی پاک و شیاو بۆ هاووڵاتیان و سەردانیکەراندا دێتە ئەنجام.