پیرۆزە هەولێر …
پیرۆزە هەولێر …
لەیاریەکی دیکەی خولی ئەستێرەکانی عێراقی فیدڕاڵ، ئەمشەو یانەی دایک لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی دیکەی تۆمارکرد و بە ئاست و ئەنجام لە یاریگای شەڕار حەیدەر لە بەغدا لە یانەی کەرخی بردەوە و سێ خاڵی دیكەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستهێنا …
ئەم سەرکەوتنە دڵخۆشکەرەو مایەی شکۆو هیوایە بۆ تەواوی هاندەران ..
وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە هاندەرانی خۆشەویستی یانەکەمان و سەرۆک ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەرو یاریدەران و یاریزانەکان دڵنیایان دەکەینەوە، وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانیان دەبین.
دووبارە پیرۆزە لە یانەی هەولێر ..
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
٢٥ی ئاب ٢٠٢٦