هەولێر.... کۆتاییهێنان بە خولی ڕاهێنان، دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆر
هەولێر....
کۆتاییهێنان بە خولی ڕاهێنان، دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆر
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27.8.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی خولی راهێنان دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆر، تایبەت بە ئەندازیارانی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەم خولە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پارێزگای هەولێر و سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپ (ETTC)، و بە هاوکاری کۆمپانیای «تیشکی بەختیاری» ڕێکخرابوو، و بە مەبەستی پەرەپێدان و پێشخستنی تواناکانی ئەندازیاران و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەییان لە بواری وزەی خۆر ئەنجامدرا.
خولەکە بۆ ماوەی دوو ههفته بەڕێوەچوو و تێیدا بەشداربووان لەگەڵ نوێترین زانیاری و بنەما تەکنیکییەکانی پەیوەندیدار بە وزەی سۆلار، شێوازەکانی بەکارهێنان و پەرەپێدانی ئەم جۆرە وزەیە، و هەروەها ئەرک و بەرپرسیارتییە پیشەییەکانیان لەم بوارەدا ئاشنا کراون.
خولەکە لەلایەن سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر بڕوانامەکانی خولەکەی بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرد و پیرۆزبایی لێکردن. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەشداربووان خواست و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی خولە تایبەتی و پیشەییەکان کردەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان، پێشخستنی ئاست و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان .