پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد
بەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە 30.8.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگییە هاوبەشەکان کردەوە.
هاوکات بیروڕایان لەسەر قوتابخانەی ئەڵمانی لە هەولێر ئاڵوگۆر کرد.