هه‌ولێر ... ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بۆ ساڵانی 2025-2029

هه‌ولێر ...  ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بۆ ساڵانی 2025-2029

هه‌ولێر ...

ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بۆ ساڵانی 2025-2029

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 10.9.2026 بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و به‌رپرسانی باڵای ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق و سروه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان و مامۆستایانی زانكۆو نوسه‌رو رۆشنبیران، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) پلانی ستراتیژیی کارکردنی خۆی لە عێراق بۆ ساڵانی 2025- 2029 راگه‌یاند؛

پلانی ستراتیژییەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، ئامانجی بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی کۆچ، پاراستنی ماف و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆچ و ئاوارەییه‌ لە عێراقە.
تێدا ئه‌وه‌ روونكرایه‌وه‌ كه‌ ئەم ستراتیژییە گرنگییەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی هۆکارەکانی ئاوارەیی، پشتگیریکردنی گەڕانەوەی خۆبەخشانە و، یارمەتیدانی کۆمەڵگە زیان ‌لێکەوتووەکان و بەهێزکردنی تواناکانی دامەزراوەکان دەدات.
هەروەها، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ جەخت لە پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکاته‌وه‌، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پرۆژە و بەرنامەکانی گەشەپێدان و پشتگیریکردنەوە، هەلی ژیان و گەشەکردنی بەردەوام دابین بکرێت.