بەردەوامیی کارکردنی چڕ لە پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی

بەردەوامیی کارکردنی چڕ لە پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی

بەردەوامیی کارکردنی چڕ لە پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی

ئەمڕۆ سەرەڕای پشووی هەینی کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک و ئاوەڕۆی لوولەیی لە ناو کۆڵانەکانی گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی بە چڕی بەردەوامە.
ئەم پڕۆژەیە لە سنووری شارەوانیی پێنج، وەک قۆناغی دووەم و بە گوژمەی (١٢٢,٠١٦,٠٠٠) سەد و بیست و دوو ملیۆن و شازدە هەزار دینار، لەسەر داهاتی١٥٪ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانی هەولێری پایتەخت .