مەراسیمی رۆژی شەهیدانی کلدانی و پەنجاو حەفتەمین ساڵیادی کوشتاری گوندی سوریای کلدانی لە بەردەم کەنیسەی ماریوسف

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16.9.2026
ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی و پیاوانی ئاینی و کەسایەتی مەسیحی و هاوڵاتیانی عەنکاوە بەشداریان لە مەراسیمی رۆژی شەهیدانی کلدانی و (٥٧)مین ساڵیادی کوشتاری گوندی سوریای کلدانی کرد.

مەراسیمەکە لە بەردەم کەنیسەی ماریوسف لە هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا یاد و بیرەوەریی قوربانیانی ئەو ڕووداوە مێژووییە نوێ کرایەوە، هەروەها بەپێنج خولەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کلدانی و قوربانیانی کوشتاری گوندی سوریا یادیان بەرز راگیرا.

بەشداری ئامادەبووان لەم بۆنەیەدا، جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگی پاراستنی یاد و مێژووی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی ڕۆحی هاوبەشی و پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی لە هەولێری پایتەخت .