پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لە كونسڵی گشتی ڕووسیا له ههولێر کرد
پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لە كونسڵی گشتی ڕووسیا له ههولێر کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.9.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی له ماکسیم ڕوبین، كونسڵی گشتی ڕووسیا لە هەولێر كرد .
لەسەرەتای دیدارەکەدا، کونسڵى ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا كە مەبەست لەسەردانەکەی ماڵئاوایی و کۆتایهێنانە بەکارەکانی وەکو کونسڵی وڵاتەکەى لە هەولێر و لەشوێنی ئەودا حکومەتی وڵاتەکەی کونسوڵی تازەى دەستنیشانکردووە و لەمنزیکانە دەست بەکاردەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسی پارێزگاری هەولێر و ئیدارەی پارێزگاى هەولێری کرد بۆ ئەو پەیوەندییە و هەماهەنگی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی کە لەماوەی ساڵانى کارکردنى پێشکەشیان کراوە. هەروەها ڕایگەیاند: "گەلى کورد بەگشتى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى جێگەى تایبەتى هەیە لەدڵمدا"
لەبەرامبەردا پارێزگاری هەولێر، دواى ھەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانی لەماوەی رابردوودا لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتى ڕووسیا، ڕۆڵی بەرێزیان و تەواوى کاروچالاکیانى کونسڵخانەی وڵاتەكەیانی لەهەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێر پایتەخت بەتایبەتى بەرزنرخاند لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی و وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێزیان هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لەکارى داهاتووى، ئومێدیشى خواست لەداهاتوودا لەگەڵ کونسڵى نوێ وڵاتەکەیان هەمان پەیوەندی و دۆستایەتیمان هەبێت لەپێناو تۆکمەترکردنى ئهو دۆستایەتیە و گەشەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ڕووسیا.
لەكۆتایشدا، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەو پەیوەندییە مێژوویی و دیپلۆماسییەی نێوان وڵاتی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان کردەوە و بە گرنگیەوە وەسفی بەردەوامبوونی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، کەلتووری و شارستانییەتییەکاندا لەنێوان هەردوولا كرد.