هەولێر …. چلەی ماتەمینی ڕۆژنامەنووس هەرمان خالید

هەولێر …. چلەی ماتەمینی ڕۆژنامەنووس هەرمان خالید

هەولێر ….
چلەی ماتەمینی ڕۆژنامەنووس هەرمان خالید

ئێوارەی رۆژی 10.10.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دكتۆر هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دلێر محەمەد بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی کۆچکردوو، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ڕۆژنامەنووس هەرمان خالید، لە بەردەم چایخانەی دڵدار، لە شەقامی ئیسکان لە هەولێر، بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، ئامادەبووان بە مەبەستی ڕێزلێنان لە یاد و بیرەوەریی کۆچکردوو، دەربڕینی هاوخەمیان، لەگەڵ کەسوکاری، هاوڕێ و نزیکانی، کۆبوونەوەو مۆمی تەمەنیان بۆ رۆحی پاکی داگیرساند .

شایەنی باسە، هەرمان خالید یەکێک بوو لە ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازە دیارەکانی هەولێر، کە بە درێژایی ساڵانی کاری ڕۆژنامەوانی، لە چەندین کەناڵ و دەزگای میدیایی کاریکردووە و بە ئەزموون و بەردەوامی خۆی، ڕۆڵی لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بە ڕای گشتی هەبووە.