هەولێر دوای ١٢ ساڵ جارێکی دیکە میوانداریی پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی دەکات؛ یانەی هەولێر بە شەش گۆڵی بێ‌بەرامبەر کازمەی کوێتی تێکشکاند

شەوی چوارشەممە، 4.11.2026 بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ئاریان سەلاحەددین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، یاریی نێوان یانەی هەولێر و یانەی کازمەی کوێتی، لە چوارچێوەی گەڕی سێیەمی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو (چامپیۆنزلیگی کەنداو)، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەو یارییەدا، یانەی هەولێر بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە سفر، یانەی کازمەی کوێتی تێکشکاند و بەو سەرکەوتنەشەوە هەنگاوێکی گرنگی بەرەو قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە نا.

ئەم یارییە لە ڕووی وەرزشییەوە گرنگییەکی تایبەتی هەبوو، چونکە یانەی هەولێر دوای ١٢ ساڵ جارێکی دیکە بەشداریی پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی دەکاتەوە. دوا بەشداریی ئەم یانەیە لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوە، کە بەشداریی جامی یەکێتیی ئاسیا (AFC Cup)ی کردبوو.

شایانی باسە، هەردوو یانەکە لە خولی ناوخۆی وڵاتەکانیاندا چوار نازناوی پاڵەوانییەتییان بەدەستهێناوە. لە کۆتایی یارییەکەشدا، ئامادەبووان و هەوادارانی یانەی هەولێر، پیرۆزباییان لە یانەکە کرد و هیواخوازبوون بەردەوام بێت لە سەرکەوتن و گەیشتن بە قۆناغەکانی داهاتووی پاڵەوانییەتەکە.