بەردەوامی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکان لە لافاوی شەوی ڕابردوو

بەردەوامی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکان لە لافاوی شەوی ڕابردوو

بەردەوامی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکان لە لافاوی شەوی ڕابردوو

تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامن لە خاوێنکردنەوە و شوشتنی شەقامەکان و ئەو شوێنانەی کە بەهۆی لافاوی شەوی ڕابردووەوە قوڕ، لیت و پاشماوەیان تێدا کۆبووەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، تیمە خزمەتگوزارییەکان هاوکاریی خاوەن ئەو ماڵانە دەکەن کە ئاوی لافاو چووەتە ناویان و کاری پاککردنەوەی ناوماڵەکانیان ئەنجام دەدەن.
ئەم هەڵمەتە تا پاککردنەوەی تەواوی شوێنە زیانلێکەوتووەکان و گەڕاندنەوەی دۆخی ئاسایی بەردەوام دەبێت.