پارێزگاری هەولێر سەردانی تیمەکانی زێرەڤانی و دەزگای خێرخوازی بارزانی و شارەوانی و باخچەو پارکەکان لە شوێنە زیانلێکەوتووەکانی لافاو دەکات
پارێزگاری هەولێر سەردانی تیمەکانی زێرەڤانی و دەزگای خێرخوازی بارزانی و شارەوانی و باخچەو پارکەکان لە شوێنە زیانلێکەوتووەکانی لافاو دەکات
ئەمرۆ یەکشەممە لە زنجیرەی کارە مەیدانییەکانی خۆی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی لافاوی هەولێر دەکات و لە نزیکەوە چاودێریی کار و چالاکیی تیمەکانی زێرەڤانی و دەزگای خێرخوازی بارزانی و شارەوانی و باخچەو پارکەکان دەکات، کە بۆ یارمەتیدان و هاوکاریی زیانلێکەوتووان و کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاو لە مەیداندا ئامادەن.