لەهەولێر، لەڕۆژى جیهانى ئایدز، هەڵمەتێکی پشکنین خۆویستانه ڕاگەیندرا
سەرلەبەیانى چوارشەممە 2021.12.1، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستیى هەولێر، لەڕۆژى جیهانى ئایدز، لەبەردەم قاوەخانەى مەچکۆ لەشارى هەولێر، هەڵمەتێکی پشکنین خۆویستانه ڕاگەیندرا.
جێگەى باسە، مەبەست لە ئەنجامدانى ئەم هەڵمەتە پاراستنى سەلامەتى گیانى هاوڵاتییان و پارێزگاریکردنە لە تەندروستی گشتیى، بەپێى داتا‌کان له‌مساڵدا تاوەکو ئێستا به پشكنینى ناچارى و خۆویستانه، 380 هه‌زار پشكنینى خوێن بۆ ده‌ستنیشانكردنى نه‌خۆشیی ئایدز بۆ هاووڵاتییان كراون، له‌و پشكنینانه 69 حاڵه‌تى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان كراون، كه 58 یان خه‌ڵكى بیانى بوونە 11شیان خه‌ڵكى كوردستان بوونە، لە ئێستاشدا ژماره‌ى تووشبوان بە نه‌خۆشیی ئایدز له هه‌رێمى كوردستان، 48 كه‌سن.