بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، زانكۆى سه‌لاحه‌دین لەبارەى توندوتیژى دژى ئافرەت پانێڵکى ئەنجامدا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، زانكۆى سه‌لاحه‌دین لەبارەى توندوتیژى دژى ئافرەت پانێڵکى ئەنجامدا

سەرلەبەیانى چوارشەممە 2021.12.1، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و ژمارەیەکى دیکە لەمامۆستایانى زانکۆ، کۆلێژە یاسایى زانکۆ سەلاحەدین، لەدرێژەى هەڵمەتى نیشتیمانى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى خانمان، لەژێر ناونیشانى (ئافرەتى ئاسودە، خێزانى ئاسودە، کۆمەڵگاى ئاسودە) پانێڵکى لەبارەى کاریگەرى یاسا - دادگاکان - شەریعەت - پەروەردە لەبەرەنگارى بوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان) بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆ و جیگرى سەرۆکى دادگاى تێهەلچوونەوە ئەنجامدا.