تەرمی پێشمەرگە و فەرماندە( ڕەسول فەقێ) بەخاکسپێردرا

تەرمی پێشمەرگە و فەرماندە( ڕەسول فەقێ) بەخاکسپێردرا



ئەمرۆ شەممە 2022.1.1، بەئامادەبوونی عەبدولمهیمەن بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی و ئومێد خۆشناو، نوێنەری ڕێزدار مەسرور بارزانی و کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و عەلی حوسێن و هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرس و ئەندامانی دەزگای باڵای ئەیلوول و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتاران و فەرماندەی سەربازی و جەماوەرێکی زۆر، لەمەراسیمێکدا تەرمی ( ڕەسول فەقێ) پێشمەرگە و فەرماندەی بە وەفا و کۆڵنەدەری هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی و کەسایەتیی ناسراو و نیشتمانپەروەری دەڤەری خۆشناوەتی بەخاکسپێردرا.