شاندێکی باڵای سونە گەیشتنە هەولێر
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 2022.8، هەریەک لەهێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازیان کرد لە محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و ئەحمەد جبوری ، شاندێکی باڵای سونەکان.
بڕیارە سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە بۆ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە پێكھێنانی حكوومەتی نوێ و پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.