پارێزگاری هەولێر: "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەشارەکەمان"
دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 2022.2.15، بەئامادەبوونی د.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەند و کونسڵی گشتی ژاپۆن لەهولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان، لەڕێورەسمێکدا ژمارەیەک (ساکورا) کە دارێکی ژاپۆنییە چێندرا.
لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر لەوتارێکدا وێڕای تەئکیدکردنەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کونسلخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەولێر لەنێویاندا کونسڵخانەی ژاپۆن، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەکە کرد و ڕایگەیاند: "وەک پارێزگای هەولێر هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەشارەکەمان".