پارێزگارى هەولێر، پێشوزای لە كونسولی هیندستان كرد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022.1.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی له سوبهاش کەین، كونسولی گشتیی هیندستان له هەولێر كرد.
له دیدارێكدا كونسولی هیندستان، سوپاسی ئه‌و پێشوازیه و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی پارێزگاى هەولێرى كرد بۆ كونسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كاندا و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا و هاوكاریكردنی پارێزگاى هەولێر له‌و بوارانه‌ی كه پێویسته، نیشان دا.
لای خۆیه‌وه پارێزگارى هەولێر، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركەکانیدا و پاڵپشتی و هاوكاریی پارێزگاى هەولێری بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارێزگاى هەولێر و کونسڵخانەى هیندستان له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و كولتووری و ڕۆشنبیری و سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕیی پزیشکى هیندستان.