لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی پارێزگاری هەولێر، زیاتر لە 20 تیم پێکهێنرا بۆ خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان
ئەمڕۆ بەیانی ڕۆژی هەینی 2022.1.14، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، تیمەکانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی خەمڵاندنی زیانەکان و بەدواداچوون بۆ داواکاریی زیالێکەوتوان بەهاوکاری تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و شارەوانیەکانی دەورووبەر و تیمەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشان، زیاتر لە 20 تیم پێکهێنرا و دەستیانکرد بە خەمڵاندنی زەرەروو زیانەکان. پاشان هەڵمەتی پاکردنەوە و لادانی پاشماوەی لافاوەکان و گەیاندنی پێداویستی سەرەتایی و کەلووپەل بۆ ئەو خێزانانەی کە پێویستیان پێیەتی دەستی پێکرد.
جێگەی باسە، سەرجەم تیمەکان تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبن لە پڕۆسەکانی خەمڵاندن و تۆمارکردنی داتاکان، بۆ هاوکاریکردنی بەپەلەی زیانلێکەوتوان.