لەهەولێر ، کۆڕبەندی "کشتوکاڵ داهاتوومانە" بەڕێوچوو

لەهەولێر ، کۆڕبەندی

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.1.17، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەکى دیکە لە پەرلەمانتار و بەرپرسان و مامۆستایانى زانکۆ و پسپۆرانى سێکتەرى کشتوکاڵ و میوانان، لە هەولێر کۆڕبەندی گەورەی ئابووری و گەشەپێدانى کشتوکاڵ لەژێر ناوی "کشتوکاڵ داهاتوومانە" لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەی وەبەرهێنان بەڕێوچوو.
جێگەى باسە، لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا جگە لە پێشکەشکردنى چەندین پانێڵ، گفتوگۆ لەبارەی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ دەکرێت.