پارێزگاری هەولێر سەردانی سه‌نته‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانى کرد
پێش نیوەڕۆى دووشەممە 2022.1.17 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەمید خالید، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، بە بۆنەی 23 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان سەردانی سه‌نته‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانى کرد و لەلایەن نینۆس نه‌مرود، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەگەرمی پێشوازی لێ‌کرا.
پارێزگاری هەولێر وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی 23 ساڵەی دامەزراندنى کەناڵی ئاسمانى کوردستان تیڤى، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لەکارەکان بۆخواستن، هەروەها ڕایگەیاند: "کوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی له‌سه‌ر خاكى كوردستان لەخۆبوردووانە و بەدڵسۆزی و کارزانییەوە ڕۆڵێکی بەرچاوو و دیاری گێڕاوە لەمێژووی ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و ڕاستگۆیانە بابه‌ت و بەرنامەکانی خستۆتە به‌رچاووى بینه‌ران و جێمتمانەی هاووڵاتیان بووە، کوردستان تیڤی هەر لەسەرتایی دروستبوونیەوە تاوەکو ئەمڕۆ شوێن پەنجەی دیار بووە و وەک کەناڵێکی کوردستانی جێگەی شانازییە".
لەکۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر سوپاس نامە و دیارى پارێزگاى هەولێرى پێشکەش بە به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان کرد و دووبارە پیرۆزبایی لە یادى 23 ساڵەى دامەزراندنى کەناڵەکەیان و دەستخۆشیی لە کارمەندانی کوردستان تیڤی کرد و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترى بۆ خواستن.
كه‌ناڵى ئاسمانى کوردستان یەکەمین کەناڵی ئاسمانی بوو کە له‌سه‌ر خاكى كوردستان لەساڵی 1999.1.17 به‌رنامه‌كانى بۆ سه‌رتاسه‌رى جیهان په‌خشكرد.