زەوى بۆ چەندین پڕۆژەى دیکەى پیشەسازی قورس و مامناوەند دابین کرا

زەوى بۆ چەندین پڕۆژەى دیکەى پیشەسازی قورس و مامناوەند دابین کرا

نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.1.18، بەسەرپەرشتیى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى سەرجەم ئەندامان لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەى لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، دواى هەڵسەنگاندنى پڕۆژەکان و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستیان، لەکۆى (31) پڕۆژە کە داواى دابینکردنى زەویان کردبوو، زەوی بۆ دروستکرنی (20) پڕۆژەى پیشەسازى و وەبەرهێنانى قورس و مامناوەند لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تەرخانکرا و (4) پڕۆژە ڕەتکرایەوە و داواشکرا (7) پڕۆژە دیراسەى زیاتریان بۆ بکرێت.
جێگەى باسە، لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری کردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان لە ساڵی ڕابردوو 2021 بەمەبەستى پەرەپێدان بە پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ سەرمایە گوزارى لەهەولێرى پایتەخت لەبوارەکانى (کارگەی هەیکەلی ئاسن، کەل و پەلى کارەبا، گۆڕەر، پیشەسازیی خۆراک، کارگەی بەرهەمهێنانی کاغەز ... هتد) بەڕووبەرى فراوان زەوی بۆ بونیاتنانى (70) کارگەی پیشەسازی قورس و مامناوەند لەسنوورى شارەوانى هەولێر تەرخان کردووە کە لە داهاتوویەکى نزیکدا سوودی زۆریان دەبێت بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و زیادکردنى دەرفەتى کار بۆ لاوان و گەنجانى هەولێرى پایتەخت.