لەهەولێر پەیمانگایەک بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەرى کرایەوە
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.1.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەرێوەبەرى گشتیی پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیی وەبەرهێنانى هەولێر و بە ئامادەبوونى ژماریەکى دیکە لە مامۆستایان و بەرێوەبەر و دەستەى کارگێڕى پەیمانگاکە، لە ڕێو رەسمێکدا پەیمانگای کانی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەرى کردەوە.
پارێزگاى هەولێر، دواى بەسەرکردنەوەى یەکە بە یەکەى بەش و هۆبەکانى پەیمانگاکە، دەستخۆشى لە بەرێوەبەر و سەرپەرشتیارانى پەیمانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆخواستن.