لەهەولێر، مەراسیمى چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و ڕۆناکبیر "مامۆستا عەبدوڵڵا شەریف" بەڕێوەچوو
دواى نیوەڕۆى شهممه 2022.1.22، بەئامادەبوونى، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئاوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکان و بنەماڵە و کەس و کار و دۆست و هاوڕێیانى، له هۆڵی ڕۆشنبیری زانکۆ، مەراسیمى چلهی ماتەمینى تێکۆشەر و ڕوناکبیر "مامۆستا عەبدوڵڵا شەریف" بەڕێوەچوو.