بەرەبەیانی رۆژی هه‌ینی (11) هاوڵاتی گیانیان لەمەترسی ڕزگار کرا

بەرەبەیانی رۆژی هه‌ینی  (11) هاوڵاتی گیانیان لەمەترسی ڕزگار کرا

کاتژمێر 4:30 بەرەبەیانی رۆژی هەینی 2022.1.21، دوای پەیوەندیکردن بە سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن 122 دەست بەجێی تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە لەگوندی بانەمان کەبریتی بوو لە رزگارکردنی گیانی (11) هاوڵاتی لەماڵێکدا کە بەهۆی غازی زۆپا و دوکەڵی مۆلیدەوە توشی هەناسەتەنگی و گیرانی بۆری هەناسە ببوون، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای هەولێر ڕێکاری فریگوزاری و چارەسەریان بۆ ئەنجام درا و گەێندرانە نەخۆشخانە.