پارێزگاری هەولێر سەردانی مامۆستا شێخەڵڵای کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2022.1.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەماڵەکەی خۆی سەردانی پێشمهرگهی دێرین و سیاسهتمهدار و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر مامۆستا شێخەڵڵای كرد.
لەسەرەتای سەردانەكەیدا، پارێزگاری هەولێر هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستی بۆ بەڕێزیان خواست، دواتر باسی لە ڕۆڵ و خەبات و تێکۆشانی بەڕێزیان کرد و خزمەتکردنی بەڕێزیان لە خەبات و کاری حکومی و پەرلەمەنتاری بەرزنرخێدرا و هیوای تەمەن درێژی بۆخواست.
لەلایەن خۆیەوە مامۆستا شێخەڵڵا وێڕای خۆشحاڵی بەسەردانی بەڕێزیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگاری هەولێر خواست.