هەولێر.. ڕێوڕهسمی 75 ساڵەى سەربەخۆیی و ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری هیند بەڕێوەچوو
شەو پێنجشەمە 2022.1.27، بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ژمارەیەکی دیکە لە کۆنسوڵی گشتیی وڵاتانی بیابی و پەرلەمانتار و بەرپرسانی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم و کۆمەلگای مەدەنی، ڕێوڕهسمی 75 ساڵەى سەربەخۆیی و ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری هیند بەڕێوەچوو.
له ڕێوڕهسمهكهدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی 75 ساڵەى سەربەخۆیی و ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری هیند لە باڵیۆز و کونسڵی گشتیی و ستافی کونسڵخانهی هیندستان لەهەولێر، جەختی لە زیاتر بهرهوپێشبردنی پەیوەندییەکانی کونسڵخانە و پارێزگای هەولێر کردەوە.