وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و زاخۆ کۆبۆوە

وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و زاخۆ کۆبۆوە

سەرلەبەیانى پێنج شەممە 2022.1.27، لەدیوانی وەزارەت دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و پارێزگارى هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و زاخۆ بەئامادەبونی بریکار و بەرێوەبەری گشتی پرۆژەکان لە وەزارەت کۆبۆوە.
لەسەرەتای کۆبونەوەکە وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە پلان و هەنگاوەکانی وەزارەت کرد بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان و کارئاسانی بۆ پارێزگا و یەکە ئیداریەکان کەلەم کابینەیەوە هەموو هەوڵێک بۆ ئەو پرۆژانەیە کە خزمەت بە دانیشتوانی هەرێم دەکات بەتایبەت ئاو و کارەباو ڕێگاوبان .
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی تەرخانکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کرا بۆ ساڵی 2022 و جێبەجێکردن و دیاری کردنی پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کرا کە پێویستە ڕەچاوی ژمارەی دانیشتوان و پێویستی ناوچەکان بۆ پرۆژەکان.
دواتر د.دارا ڕەشید هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکان و پارێزگاکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەردەوامیدانی پرۆژەخزمەتگوزاریەکان کە سوود بە هاوڵاتیان بگەیەنێت.
پاشان تاوتوێی چۆنیەتی ئامادەکردنی لیستی پرۆژەکان کرا کە بۆ ساڵی 2022 لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پارێزگاکان ئەنجامدەدرێت.
لەکۆتایش پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆکان ڕاوبۆچونیان لەبارەی تەرخانکردنی بودجەی پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کرا بەمەبەستی خێرا خستنە بواری جێبەجێکردن.