سەرۆکایەتی شارەانی هەولێر لەژێر ناونیشانی"ڕێکار، پلان و بەرەنگاربوونەوەی لافاو" سیمینارێکی ئەنجامدا

سەرۆکایەتی شارەانی هەولێر لەژێر ناونیشانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2022.1.31، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشی پلان دانانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، سیمینارێکی لەژێر نانیشانی "ڕێکار، پلان و بەرەنگاربوونەوەی لافاو" ئەنجامدا.
لەسمینارەکە کە هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەکانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیارانی سەرۆکایەتی شارەوای هەولێر ئامادەی بوون، لەڕووی زانستیەوە باس لە پێکهاتەی شاری هەولێر و هۆکاری دروستبوونی لافاو و پلان و ڕێکاری چارەسەرییەکانی لافاو بەشێوەیەکی گشتیی کرا، هەروەها تیشک خرایەسەر چۆنیەتی بەرگەگرتنی ڕێرەوە ئاوییەکان و ئاوەڕۆکانی ناوشار و ئامادەکاری بۆ هەرحاڵەتێکى تر کە لەکاتی باران بارین بەڕێژەیەکی زۆر وەک ئەم چەند جارەی ساڵی ڕابردوو کە لە هەولێر باری و بووە هۆکاری دروستبوونی لافاو بکرێت.