لەسەنتەرى شارى هەولێر، یادى 35 ساڵ كۆچی دوایی سەرکردەی جوانەمەرگ "ئیدریس بارزانی" بەرز ڕاگیرا

لەسەنتەرى شارى هەولێر، یادى 35 ساڵ كۆچی دوایی سەرکردەی جوانەمەرگ

ئەمڕۆ دووشەممە 2022.1.31، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانى، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەهابەرواری، بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی و قادر قاچاخ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و ژمارەیەکى دیکە لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانى ئیدارى و حزبى، بەئامانجى نواندى ڕێز و وەفا بۆ ڕۆڵ و زەحمەتیەکانى ئەو خەباتکار و شۆڕشگێڕانەى ژیانى خۆیان تەرخانکرد بۆ ژیانکردنێکى ئازاد و شکۆمەندانەى نەتەوەکەیان، ڕێکخراوى نەوەکانى ئەیلول لە سەنتەرى شارى هەولێر ڕێوڕەسمێکى یادى 35 ساڵەى کۆچى دوایی سەرکردەى جوانەمەرگ (ئیدریس مستەفا بارزانى) سازکرد.
سەرەتاى ڕێورەسمەکە، بەدەقیقەیەک وەستان بۆگیانی پاکى شەهیدان و چەند سورەتێک لەئایەتەکانى قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر لاواندنەوەیەک بۆ کۆچی ناوادەی سەرکردەى جوانەمەرگ ئیدریس بارزانی پێشکەشکرا، پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشانگایەکى تایبەت بەویادە کرایەوە کە پێکهاتبوو لە نمایشکردنی وێنەى قۆناغەکانی ژیانی (کاک ئیدریس بارزانی) هەمیشە لەیاد.