بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ۆرک شۆپێک ئەنجامدرا

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ۆرک شۆپێک ئەنجامدرا

رۆژی هەینی 2022.2.4، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەمامۆستایانی زانکۆ و میوانان، لەهەولێری پایتەخت ۆرک شۆپێک لەژێر ناونیشانی"بەهێزکردنی چوارچێوەی یاسایی بۆ ئافرەتان و کچانی ڕزگاربووی توندو تیژی لە وڵاتانی عەرەبی بەهۆی کاریگەریەکانی شەڕی چەکداری و جەنگ و بانگەوازەکانی" بەڕێوەچوو کە لەلایەن ڕێکخراوی ئافرەتانی عەرەبی و چوارچێوەی تواناکانی ئافرەتانی عێراقی ڕێکخرابوو.