بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، بەمەبەستى جێبەجێکردنى پلانى 2022 و بەرەوپێشبردنی زیاتری پڕۆژەکانى وەبەرهێنان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
رۆژی پێنجشەممە 2022.2.3، بەمەبەستى بەرەوپێشبردنی زیاتری سێکتەرەکانی خزمەتگوزاریی و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ھەردوولا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، باس لە پلانى 2022 بۆ پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لەسێکتەر جیاجیاکانى (کشتوکاڵ، پیشەسازى، بازرگانى و گەشتیارى) لەسنوورى پارێزگاى هەولێر کرا و جەخت لە کەمکردنەوەى ڕۆتین و کارئاسانى بۆ ڕایکردنى کارەکانى وەبەرهێنەران و پڕۆژەکانیان و هەماهەنگى و ھاوکاری پترى نێوان پارێزگاى هەولێر و دەستەى وەبەرهێنان کرایەوە.